هاندەرانی یوڤێنتوس تۆمەتێکیان خستووەتە پاڵ رۆناڵدۆ

رۆژنامەی کۆریرۆدلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بەم دوواییە نەیتوانیوە ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات، بەشێک لە هاندەرانی خانمە پیرەکە پێیانوایە کە دۆن هەمیشە ئارەزوو دەکات دوایین لێدانی سزا جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی بڵێن ئەو ئەنجامەکەی یەکلایی کردووەتەوە، بۆیە پێویست بوو بەرامبەر ناپۆلی لە یاریی کۆتایی جامی وڵاتەکەیان خۆی لێدانی سەرەتای جێبەجێ کردبا، ئەو کات لەوانەیە نازناوەکەیان لەدەست نەچووبا.

رۆژنامە ئیتاڵیەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بەشێکی دیکەی هاندەری یوڤی پێیانوایە دۆن بە هۆی زۆری تەمەنی توانای جارانی نەماوە و ئیتر ناتوانێت بە تەنیا ئەنجامی یارییەکان یەکلایی بکاتەوە.

Back to top button