یەكێتی بەناوی هەرچوار پارچەی كوردستان وتاری دەبێت لە هۆڵەندا

خواكوڕك
 
مەلا بەختیار لە پۆستێكی دا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی بڵاو كردۆتەوە، كە تێیدا شاندێكی یەكێتی بەسەركردایەتی خۆی لە هۆڵەندان بو بەشداری كردن لە كۆنگرەی پارتی كاری هۆڵەندی و پانێلێكی ئینتەرناشناڵ لەو وڵاتەدا.
 
لەو باریەوە نەرمین عوسمان بە میدیاكانی سەر بە خزبەكەی رایگەیاندووە، كە شاندێك بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیاری بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی لەهۆڵەندا بەشداری دەكەن، لە كۆنگرەی پارتی كاری هۆڵەندی و پانێلێكی ئینتەرناشناڵ لەو وڵاتەدا.
 
هەر لەسەر بەشداری كردن لەكۆنگرەی پارتی كاری هۆڵەندی نەرمین عوسمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەلێت كۆنگرەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێـت، هاوکات بەشداری لە پا‌نێڵێكی ئینته‌رناشناڵ ده‌كەین كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتوخوازی پارته‌ سۆسیالیست و سۆسیال دیموكراته‌كان و رێكخراوی سۆلیدێر به‌ڕێوەده‌چێت دەشلێت، له‌نێو چل وڵاتی به‌شداربوو ده‌رفه‌تی قسه‌كردن بۆ چوار وڵات دەدرێت، یەکێک لەوانە یەکێتییە کە به‌ناوی ‌چوار پارچه‌ی کوردستان‌ قسه‌ ده‌كات و په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك و نوێنه‌رانی پارت و رێكخراوه‌ به‌شداربووه‌كان ده‌كات”.
Back to top button