سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان : پرۆسەی تاپۆکردنی یەکەکانی نێشتەجێبوون دەستپێدەکاته‌وه‌

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت رایگه‌یاند: پڕۆسەی تاپۆکردنی یەکەکانی نێشتەجێبوون دەستپێدەکاته‌وه‌ و لە دوایین کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دراوە کە پەلە بکرێت لەو ئیجرائات و خزمەتگوزارییانەی کە حکوومەت دەتوانێت وەریبگرێت وەک ئاو و خاشاک، و بە زووترین کات وەربگیرێنەوە.

محه‌مه‌د شوری راشیگه‌یاند : ئێمە رێژەیەکمان داناوە کە پێویستە سەرجەم خاوەنی پرۆژەکان پابەندبن پێوەی کە لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە رادەگەینرێت بە کەمکردنەوەی کرێی خزمەتگوزارییەکان کە بێگومان لە قازانجی ھاووڵاتییان دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا محه‌مه‌د شوكری روونیكرده‌وه‌، کە بە تێکڕایی ١٦٥ ھەزار یەکەی نێشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان درووستکراوە و بەشێکی زۆریان ماون کە تاپۆ نەکراون، لە چەند رۆژی داھاتوودا پرۆسەکە زیاتر دەچێتە پێشەوه‌، لەم ھەفتەیەدا کۆبوونەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە خێراتر بکرێت و پەلە لە جێبەجێکردنی تاپۆکردنی یەکەکانی نێشتەجێبوون بکرێت.

Back to top button