گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو
د. یاد نه‌قشبه‌ندی، گوته‌بێژی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بووە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
عەبدوڵڵا گۆران، لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی تووشبوونی د. یاد بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، دەشڵێ “د. یاد نەقشبەندی جیاواز لە جاران بەردەوام دەبێت لەسەر کارەکەی خۆی”.
دەقی راگەیەنراوەکە:
له ده‌ستپێكی كاره‌وه چۆن بریارماندابوو به‌یه‌كه‌وه ویه‌ك بین، هه‌روا بوین و واده‌بین، چۆن رامانگه‌یاندبوو راستگۆ و شه‌فاف بین له‌گه‌ڵ خۆمان و خه‌ڵكی هه‌ر واده‌بین، بۆ یه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم (د. یاد نه‌قشبه‌ندی) كه له ئێستادا وته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیه توشبوی كۆرۆنایه و باری ته‌ندروستی جێگیره، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاری خۆی، به‌ڵام جیاواز له جاران له پێناوی پاراستنی خه‌ڵكی به‌م رێكارانه‌ی لای خواره‌وه هیواداری راگه‌یاندنه‌كان و رۆژنامه‌نوسان هاوكار و پشتیوانمان بن:
1- له پێناو پاراستنی هه‌موان راگه‌یاندنه‌كان زۆربه‌ی لێدوان زانیاریه‌كان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه وه‌ربگرن له به‌رێزیان.
2- دیداری راسته‌وخۆ و ستۆدیۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك لێ داوا نه‌كرێت، ئه‌گه زۆر پێویستیش بوو كۆی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان په‌یره‌و بكرێك له شوێنی تایبه‌تی بۆ ئه‌وه سەلامه‌تی هه‌مووان بپارێزین له تووشبوون به كۆرۆنا.
3- هه‌ر ته‌له‌فزیۆن و راگه‌یاندنێك داوای دیداری راسته‌خۆی كرد بۆ به‌رنامه‌كان له رێگه‌ی مۆبایل راسته‌خۆ داخڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كان به راستی بگه‌ن و سه‌لامه‌تی هه‌موانیش پارێزراو بێت.
4- ئه‌و كه‌ناڵ و راگه‌یاندنانه‌ی ده‌یانه‌وێـت دیدار یان وته‌ی تایبه‌تی لێ وه‌ربگرن رێگه نادرێت ببینرێت، راگه‌یاندنی ته‌ندروستی ئاماده‌كاریان بۆ ده‌كات و به تۆماركراوی بۆیان ده‌نێرێت.
5- داواكارین له راگه‌یاندنه‌كان په‌ستانه‌كانیان كه‌متر بكه‌نه‌وه له سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی تێك نه‌چێت بتوانرێت به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تكردن.
هیوای ته‌ندروستی باشتر بۆ ( د.یاد نه‌قشبه‌ندی ) كۆی توشبوان ده‌خوازین، به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن، كۆی لێدوانه فه‌رمیه‌كان له لایه‌ن وته‌بێژه‌وه ده‌بێت،هاوكاریتان ده‌بێته پشتیوان بۆ ته‌ندروستی خۆتان و زوو چاكبونه‌وه‌ی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی، شه‌فافیه‌ت كردارمانه، په‌یره‌وكردنی رێنمایه‌كان له ئێستادا گرنكترین كارمانه.
عەبدوڵڵا گۆران
24-6-2020