پۆلیسی گه‌رمیان: هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـەوە گیانی له‌ده‌ستدا

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـەوە گیانی له‌ده‌ستدا، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی “ئه‌و هاوڵاتیه‌ خۆی كوشتوه‌”.

مقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ناحییه‌ی ڕزگاری سه‌ر به‌قه‌زای كه‌لاره‌وه‌ ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ره‌مه‌زان محه‌مه‌د مه‌حمود له‌دایكبووی 1983 گه‌یه‌ندرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ناوبراو خێزانداره‌ و ئه‌مڕۆ “له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌چه‌كی كڵاشینكۆف گوللـه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌” و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

Back to top button