بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر وەک یەکەم هەنگاوی چاکسازی بڕێکی زۆر پارە دەگێرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی

 

وەک یەکەم هەنگاو لە پێناو چاکسازی گشتی ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ماوەی سێ مانگدا 100 ملیۆن دینار دەگێڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی .

 

لەمبارەوە دلێر نەجار بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە لێداوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : “بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تەنها لە یەک چاکسازیدا زیاتر لە ۱٠٠ ملیۆن دیناری بۆ خەزێنەی هەولێر گەڕاندەوە، چاکسازییەکە زیاتر پەیوەندیی بە سووتەمەنییەوە هەیە بە هەموو جۆرەکانییەوە و لە چوارچێوەی خەرجییە ناپێویستەکان کراوە

 

هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە لەو چاکسازییە بەردەوام دەبن و دەکرێت پێداویستییەکانی بەرێوەبەرایەتییەکەش لە ئەستۆی خۆیان بێت

Back to top button