ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەری لە هەولێر لە ئارا دایە .
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، هێمن قادر گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر بە ئاماژەدان بە قسەکانی دوێنێی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی :”ئێمە وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنەکان چاوەڕێی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەبین لە ئەنجوومەنی وەزیران.
هەر وەها گوتی : ئەگەر لە رێگەی وەزارەتی ناوەخۆ بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بدرێت ، ئیمەش پێمان باشە و پابەندی دەبین ، بەڵام تا ئێستا ئێمە پێشنیارمان نەکردووە بۆ قەدەغەی هاتووچۆ ، هاوکات هیچ فەرمانێکیشمان لەمبارەوە بۆ نەهاتووە