بافل تاڵەبانی دەچێتە پشتی قوباد تاڵەبانی دژی لاهور جەنگی

لاهور جەنگی لە ئێستادا لەهەوڵێكی زۆر دایە، بۆ شكەست پێهێنانی قوباد تاڵەبانی لەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەناو كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێی گوتووە، دەبێت روونكردنەوە بدەیت لەسەر كەمكردنەوەی مووچە، بەڵام قوباد تاڵەبانی رەتی كردۆتەوە، گوتوویەتی تۆ مەبەستت شكاندنی منە”.

دەمەقاڵێ نێوان لاهور جەنگی و قوباد تاڵەبانی بەرادەیەك تووند بووە، كە قوباد تاڵەبانی پێی گوتووە، مزایەدەی سیاسی لەسەر من مەكە، ئێرە بەردەم شاشە و ناو تۆرە كۆمەڵایەتیەكان نیە، پێدانی كەمكردنەوەی مووچە بۆ سەدا 21 باشترە لە پێنەدانی سەدا سەدی مووچە بە مووچە خۆرانی كوردستان، ئەوەی لەبەر دەست بووە هەر ئەوە بووە پێویستە ئەوەش بدرێتە فەرمانبەرانی كوردستان”.

دوای دەمەقاڵێی نێوان لاهور جەنگی و قوباد تاڵەبانی، بافل تاڵەبانی رێگری دەكات لە بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی كە لاهور جەنگی و فەرید ئەسەسەد دایان رێشتووە، بۆیە لەلایان بافل تاڵەبانیەوە، بەیاننامەیەكی تر ئامادە دەكرێت و بڵاو دەكرێتەوە”.

بافل تاڵەبانی لەرێگری كردن لە لاهور جەنگی بۆ بڵاو كردنەوەی بەیاننامەكە، بەرای چاودێرانی سیاسی لەسونگەی تەسفیەكردنی قوباد تاڵەبانیەوە بووە، چونكە بافل تاڵەبانی هەستی بەوە كردووە كە ئەوەی لاهور جەنگی دەیكات، هەوڵدانە بۆ تەسفیە كردنی قوباد تاڵەبانی و شكەست پێهێنانی لەناو یەكێتی نەك بابەتی مووچە، هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە شەڕی دوای كۆنگرەی 4ی یەكێتی لەنێوان دەسەڵاتی رەها لەناو یەكێتی لەدوای ئەو كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی دەست پێدەكات چونكە تازە بە تازە كورەكانی تاڵەبانی لەوە تێگەیشتوون، كە لاهور جەنگی لە هەر دەرفەتێكدا بۆی برەخسێت، كورەكانی تاڵەبانی لەدەسەڵاتی یەكێـتی تەسفیە دەكات”.

 

Back to top button