كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆتایی هات

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 14/1/2017 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ خرایه‌ڕوو.

گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی باس له‌ چه‌ندین بابه‌تی گرنگ كرا، له‌وانه‌ شه‌ری موسڵ و كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ریم له‌گه‌ڵ به‌غدا و رێكخستنی كاروباری ناوخۆیی پارتی.

مه‌حموود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردانی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ باشی هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانانه‌ ده‌ربڕی.

وته‌بێژی پارتی ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ‌ لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ئاینده‌دا.

له‌باره‌ی په‌ویه‌ندی نێوان ئه‌وان و یه‌كێتی وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، به‌رپرسایه‌تییه‌كی مێژووه‌یی له‌سه‌ر شانی پارتی و یه‌كێتییه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ ئه‌م ره‌وشه‌، له‌وانه‌ چالاك كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ پێویسته‌ چالاك بكرێته‌وه‌.

دواتر باسی له‌ره‌وشی ناوخۆی حزیه‌كه‌ی كردوو رایگه‌یاند، لیژنه‌كانی راسپێردراو كاری خۆیان ته‌واو كردووه‌ و راپۆرته‌كانیان ئاماده‌كراون، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو.

له‌باره‌ی پۆسی په‌كه‌كه‌ش له‌ شه‌نگال ده‌شڵێت، سوپاسی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه‌ له‌ كاتی پێویست هاوبه‌ش بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ نایه‌ت ناوچه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان داببڕن. شنگال به‌شه‌كه‌ له‌ هه‌ریم و پێویسته‌ به‌ پێی یاسا و ریساكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕیوه‌ بچێت، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ دایین په‌كه‌كه‌ شنگال چوڵ بكات.

Back to top button