لە سەر تووشبوونی بەشیر حەداد بە کۆرۆنا روونکردنەوە دەدرێت
نووسینگەی جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕەتیدەكاتەوە كە بەشیر حەداد تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت .
د.بەشیر حەداد ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە
بەداخەوە لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی ههواڵێك بڵاوکراوەتەوه کە گوایه دكتۆر بەشیر حەداد،جێگری سەرۆکی یٔەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه.
لێرەوە رای دەگەیێنین ئەو ههواڵه ھیچ بنەمایەک راستیی و دروستی نییه و دووره له راستییهوه و دکتۆر بەشیر حەداد توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و ئەگەر تووشی ئەو ڤایرۆسە بوایە زۆر بەئاشکرا رامان دەگەیاند چونکە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھیچ نەنگییەکی تێدا نییە.
دکتۆر بەشیر حەداد چەند رۆژێک پێش ئێستا سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و پشکنینی ئەنجام داوە و ئەنجامی پشکنینەکان دەریان خست کە ھەڵگری ڤایرۆسی گرانەتا بووە و ئێستاش تەندروستی جێگیرە .
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یٔەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
24/6/2020