قەدەغەی هاتووچۆ بریارێكی زۆر هەڵەیە لە ئێستادا
بەپێی ئەو ئەزموونانەی كە لەدوای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان بەدەست هاتوون، قەدەغەی هاتووچۆ هیچ كاتێك وەڵامدانەوەیەكی واقیعی نەبووە بۆ رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ ئەگەر چی هاوكاردەبێت، بەڵام روانگەیەكی تاك رەهەندیە، كە تەنها وەرگرتنی لایانی تەندروستیە، بەڵام قەدەغەی هاتووچۆ لێكەوتەی تری دەبێت كە زۆر قورس دەبێت بەسەر دەوڵەت یان هاوڵاتی، ئەوەی كە ئێستا لە جیهانی هەنگاوی بۆ دەنێت قەدەغەی هاتوو چۆ نیە، بەڵكو بەهێزكردنی هۆشیاری خەڵك و جۆڕێك لە بەرگری تاكە، بەرگری تاك، تاكە رێگایە كە دەبێت حكومەتەكان پێدا رووبەرووی ئەو پەتا جیهانیە ببنەوە، بەتایبەت تر حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا هیچ دەستكەوتێك لە قەدەغەی هاتووچۆ بەدەست ناهێنێت، چونكە ئێستا ڤایرۆسەكە لەناو گەرەك و ماڵەكاندایە، لەهەر كرانەوەیەك جارێكی تر ئەكتیف(كارا) دەبێتەوە، كەوایە دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان چی بكات؟
پێویستە باش دیقەت لەوە بدەین، ئێمە لەسەرەتای رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەنگاوی باشمان نا، بەڵام بەهۆی مزایەدەی سیاسی و بەكار هێنانی ژیانی خەڵك بۆ بەرژەوەندی سیاسی، شێوازی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قۆناغی قەدەغەی هاتووچۆدا ( تێپەریوە) واتا هیچ دەستكەوتێك لە قەدەغەی هاتووچۆ بەدەست ناهێنین لەو قۆناغەی ئێستادا، كەوایە، باشترین بژاردە ئەوەیە لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بۆ بژاردەی قەدەغەی هاتووچۆ نەبات، باشترە لەجێگای قەدەغەی هاتووچۆ جۆڕێك لە دەسەڵاتی ئەمنی زیاتر بكات بە فەرز كردنی ( رێكارەكانی خۆپارێزی تاك) واتا هێزە ئەمنیەكان بخاتە ناو جەماوەر و بەرێكاری سزادان لە ( بەستنی دەمامك) بەكار بهێنێت.
باشترە هێزی ئەمنی هەڵگری وەسلێك بن، لەسەر بنەمای ناسنامە تاك راپێچی سزای یاسایی بكات گەر هاتوو ( رێكارەكانی خۆپارێزی نەگرتبووە بەر” وەك بەستنی دەمامك) ئەوە تاكە دەرچەی رووبەروو بوونەوەیە، خۆ ئەگەر ئەوە نەكات( قەدەغەی هاتوو چۆ لە ئێستادا هیچ لەو واقیعە ناگۆڕێت كە دروست بووە، چونكە جارێكی تر ئەكتیڤ دەبێتەوە) دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها پشت بە رای وەزارەتی تەندروستی نەبەستێت، ئاخر وەزارەتی تەندروستی توانای وەڵامدانەوەی هەموو رەهەندەكانی نیە، بەتایبەتی روئیای دكتۆرە بەرێزەكان تەنها لە دیدی سوری ڤایرۆسەوە بریار دەدات، نەك لە دیدی ئەوەی كە ئایا ئیدارە و ئابووری كە دوو لایانی سەرەكی ژیانە چی لێدێتەوە، بۆیە پێویستە سوری ڤایرۆسەكە لەرێگای رێكارە نوێیەكان كەم بكرێـتەوە، نەك لە رووی قەدەغەی هاتووچۆ..