جەعفەر شێخ مسته‌فا: لاهور جەنگی هەرزەكارێكی سەرلێشێواوە
لە لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامەی الحدث جەعفەر شێخ مسته‌فا ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای یەكێتی و جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوو” ئەوەی لاهور جەنگی دەیكات منداڵ بازاریە نەك سیاسەت”.
هەروەها جەعفەر شێخ مسته‌فا دەشلێت، لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا دەردەكەوێت، كە ئەو لاهورە چی بەسەر یەكێتی هێناوە و دەشلێت، مادام ناوی لاهور هاتووه، هه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌م واتە له‌سه‌ر یەکێتی ده‌یكه‌م، بۆیه ئه‌وه‌نده ده‌لێم كه ده‌ركه‌وت لاهور هه‌رزه‌كاره نه‌ك هاوسه‌رۆك”.
هەروەها دەشلێت”بەیاننامەكەى مەكتەبى سیاسیی یەكێتى دوێنێ ئێوارە لە سەرجەم ئۆرگان و سێبەرەكانى یەكێتى بڵاو كرایەوە، بەڵام بەیانیی ئەمڕۆ بە بەیاننامەیەكى پێچەوانەى لاهوور جەنگى ، ئەوەى مەكتەبی سیاسیی لە سەرجەم میدیاكان سڕانه‌وه.