گروپی كورەكانی تاڵەبانیش دەستیان بەهێرش كرد بۆ سەر لاهور جەنگی
دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی شەر لەنیوان بنەماڵی جەنگی و تاڵەبانی دەستی پێكردووە، لە نوێترین لێدوان و هێرشی ناراستەوخۆدا ئاراسی برای لاهور جەنگی هێرشی تووندی ناراستەوخۆی كردە سەر كورەكانی تاڵەبانی و ئەمە جگە لەوەی پێشتریش لاهور جەنگی لەرێگا تویتەرەوە، هێرشی تووندی كردە سەر قوباد و بافل تاڵەبانی “.
لە ئێستادا رۆژنامەنووسەكانی سەر بە كورەكانی تاڵەبانی بەپێچەوانەوە هێرشیان دەست پێكردووە لەدژی لاهور جەنگی، لەو بارەیەوە نووسەرێكی سەر بە یەكێتی ( سەرتیپ وەیسی) دەنووسێت”لاهور جه‌نگی له‌ژێر چه‌تری سیاسه‌تی مام جه‌لال و سه‌رمایه‌ی ره‌مزی ئه‌و گه‌وره بوو، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به پێچه‌وانه‌ی كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی نه‌یتوانیوه ئیلتیزامه‌كانی مام جه‌لال جێبه‌جێبكات. بۆ نموونه بۆ دوایه‌مین جار خۆی و ئاراس شێخ جه‌نگی له پرسی كەمكردنەوەی موچه، به‌شێوه‌یه‌ك كوڕه‌كانی مام جه‌لالیان شكاند، كه نه‌یاره‌كانیشیان ئه‌و كاره‌یان پێناكردوون، چونكه هه‌م ناوبراو و هه‌میش برایه‌كه‌ی هه‌موو ئۆباڵه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی كوڕه‌كانی مام جه‌لال و ناشرینیان كردن.
هەروەها ئەو رۆژنامەنووسەی یەكێتی دەشنووسێت”كاتێك قوباد تاڵه‌بانی له ساڵیادی یه‌كێتیی ده‌ڵێ: لاهوریش وه‌كو باڤڵ برامه، ئه‌وه له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و نزیكایه‌تی نێوانیان نییه، به‌ڵكو ترسه له‌و هێرش و شكانانه‌ی كه هه‌موو كات چاوهڕوێیه له به‌رامبه‌ریدا ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ك به چاوی خۆمان له‌و چه‌ند كاتژمێره‌ی رابردوو بینیمان چی به قوباد تاڵه‌بانی و براكه‌ی كرا ؟!
لەبارەی شكەستەكانی لاهور جەنگی ئەو سەرتیپ وەیسی رۆژنامەنووسی یەكێتی دەشنووسێت”لاهور جه‌نگی له ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی تاوه‌كو ئه‌مڕۆش، جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه ده‌رنه‌چوه، له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌ستی بۆ كۆمه‌ڵێك كارتی سیاسی برد، به‌ڵام له هیچ كامیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو”.
لەبارەی نموونەكانەوە دەنووسێت”له پرسی لا مه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و دارایی كەنموونەی یەكەمی لاهور جەنگی بوو، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات، یاخود پرس به تیمی حكومه‌ت و راوێژكاره‌كانی بكات، ئه‌و پرسه‌ی ته‌نها كردی به بابه‌تێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له چوارچێوه‌ی داواكارییه‌كی ئیعلامی و تیۆری تێنپه‌ڕی، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و پرسه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕه به‌یاننامه مایه‌وه و دواتر كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ری نه‌كرده‌وه و وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكی دیكه تێپه‌ڕی و بوو به موزایه‌دی سیاسی.
لەبارەی پرسی كۆرۆنا و هاندانی خەڵك لەدژی رێكارەكانی حكومەتی، ئەو رۆژنامەنووسە دەشنووسێت”له پرسی كۆڕۆنا له سنووری پارێزگای سلێمانی، نه‌ده‌بووایه سیاسییه‌كان و ناوبراو، به‌ر له‌وه‌زاره‌تی و ته‌ندروستی و حكومه‌ت بێنه ناو بابه‌ته‌كه و پرسه‌كه بكه‌نه پرسێكی سیاسی، چونكه ئه‌نجامی به سیاسیكردنهی پرسی كۆڕۆنا، سلێمانی و هه‌رێمی كوردستانی برده قۆناغێكی مه‌ترسیدار و ئێستاش رۆژانه به سه‌دان كه‌س تووش ده‌بن و به ده‌یانیش گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئەو رۆژنامەنووسە لەبارەی مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی باس لەوە دەكات، له‌مه‌سه‌له‌ی مامه‌ڵه‌كردن كردن له‌گه‌ڵ پارتی، ناوبراو هه‌ڵه‌یه‌كی كرد ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو وجودی خۆی له دانپێدانان و پیرۆبایی له لایه‌ن پارتی و ماڵی بارزانی ده‌بینیه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌بووایه ئه‌و وه‌ك هاوسه‌رۆكێكی گه‌نج و نوێ، وجودی خۆی له سیاسه‌تكردنێكی دروست و واقعیانه بدیتبووایهوه. به‌هۆی ئه‌و گڕێ ده‌روونییه‌ی له نێوان خۆی و مه‌سرور بارزانی هه‌بووه له‌ماوه‌ی رابردوو، نه‌ك نه‌یتوانی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجامبدات، ته‌نانه‌ت رۆژ دوای رۆژ دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌وه ئاڵۆزی برد، هیچ كات وه‌كو ئێستا پارتی و یه‌كێتیی لێك دوورنه‌بوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی و پارتی رێككه‌وتنی سیاسیان هه‌یه‌و هاوبه‌شی حكومه‌تن، یه‌كێتیی به شه‌ش وه‌زیر و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شداره له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ناكۆكیانه یه‌ك جار له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و مه‌سرور باررزانی نه‌بێت، ئه‌وا دووجار له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نه‌بووه.
لەبارەی پەیوەندیەكانی یەكێتی لەگەڵ لایانەكانی تر دەنوسێت”له‌سه‌ر ئاستی نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له نێوشیان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تاوه‌كو ئێستا ته‌نها له چوارچێوه‌ی قسه و لێدوان و كۆبوونه‌وه‌ی ته‌شریفاتی بووه. ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، (ئاوات شێخ جه‌ناب) به فه‌رمانی سه‌رووی خۆی توندترین لێدوانی له دژی یه‌كێتیی و هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی دا.
لەسەر سۆران عومەر ئەو رۆژنامەنووسە باس لەوەش دەكات” له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی (سۆران عومه‌ر)یش نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه ناوبراو نه توانی رێگری له زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پارتی بكات، نه‌توانیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه یهكلایبكاتهوه، كه ئایه ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان كرا به‌شێوازی رێككه‌وتن بوو له نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یاخود نا؟ جگه له‌وه‌ی له‌مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری پارێزبهندیهكهش نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت.
پەیوەندیەكانی خۆی لەبەغدا و مامەڵەكردنی لەگەڵ بەغدا نووسەرە یەكێتیەكە شكەستێكی تر لاهور جەنگی دەخاتەروو دەنووسێت” له‌سه‌ر پرسی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوكیش نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌كاتێكدا یه‌كێتیی یه‌كێكه له فراكسیۆنه گه‌وره‌كانی په‌رله‌مان. له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و رێژه كورسیه‌ی هه‌یانه نه‌یتوانی له خولی یه‌كه‌می ده‌نگدان به وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی موسته‌فا كازمی سه‌ركه‌وتوو بێت له دانانی وه‌زیری داد. له‌و ماوه‌یه‌شدا نه‌یتوانی له رێگه‌ی ئه‌و سه‌رۆك كۆماره‌ی كه خۆی شه‌ڕی له‌سه‌ری كرد تاوه‌كو داینا، پرسی كه‌ركوك ئاسایی بكاته‌وه. ئه‌وه‌ی ئاگاداری دۆخی كه‌ركوكیش بێت باش ده‌زانێت له دوای كۆنگره‌وه ره‌وشی ئه‌و حزبه له كه‌ركووك رۆژ له دوای رۆژ چۆن به‌ره و خراپی رۆیشتووه.
هەروەها دەشنووسێت” ناوبراو نه‌یتوانی دوای ساڵێك تێپه‌ربوون به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌م، پۆسته حكومییه‌كانی یه‌كێتیی له حكومه‌ت پڕبكاته‌وه. هه‌تاوه‌كو ئێستاش نه‌یتوانیوه بڕیكاری وه‌زیری ناوخۆ دابنێت، هەروەها دەشنووسێت باسی شه‌فافیه‌ت له داهاتی نه‌وت و خه‌رجییه‌كان ده‌كات، كه‌چی تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه پۆستی ده‌سته‌ی نه‌زاهه پڕبكاته‌وه، كه پشكی یه‌كێتیی به پێی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتیی . هه‌روه‌ها نه‌شیتوانیوه بریكارێكی وه‌زیری ئه‌كتیڤ و چاڵاك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دابنێت”.
لەبارەی بەیاننامەكەی ناو یەكێتی و فەوزای یەكێتی رۆژنامەنووسی یەكێتی باس لە شكەستێكی تر لاهور جەنگی دەكات و دەنووسێت” دواین جاریش له‌سه‌ر پرسی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه له لایه‌ن حكومه‌ت، نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئیزدیواجیه‌ت له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه، له‌كاتێكدا هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ربكرێت، تیمی حكومه‌تی یه‌كێتیی داوای بۆچوونی حزبه‌كه‌یان كردبوو. لێدوانه‌كانی دوای ده‌رچوونی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه و به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و لێدوانه‌كانی خۆی، هه‌نده‌ی دیكه سه‌رگه‌ردانی و فه‌وزای نێو ئه‌و حزبه‌ی ئاشكراكرد.