لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا چەند بەرپرسێکی سەربازی ئێران کوژران

 

 

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بە پشت بەستن بە ڕێکخراوی چاودێری کافی مرۆڤی سووری بڵاوی کردەوە ، شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ناوخاکی سووریا بنکەیەکی سەربازیان کردۆتە ئامانج و 5 فەرماندەی پلە بەرزی سەربازی ئێرانیان کوشتووە .

 

هەر لەو هێرشەدا 2 سەربازی سووریش کوژراون .

 

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، ئەو بنکە سەربازییە شوێنی پلاندانان بووە و لە کاتی کۆبوونەوەدا هێرشەکە ئەنجام دراوە .

 

رامی عەبدولڕەحمان سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووری ڕایدەگەیەنێت هیڕشەکە کراوەتە سەر ناوچەی ( ئەلسەخنە ) لە پارێزگای حمس ، کە ناوەندێکی سەربازی سەر بە ئێرانی لێیە .

Back to top button