ئەندام پەرلەمانێكی كوردستان: داهاتی مەرزەکان و ئەو سەرانەیەیی لەبار هەڵگرەکان وەردەگیرێت لەو سنورە ، لەگەڵ داهاتی ناوخۆی سلێمانی تەسلیم بکەن ، دواتر باسی شەفافیەت بکەن .
ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وڵامێک ئاراستەی هاوسەرۆکی یەکێتی نشتیمانی دەکات .
بەهمەن کاک عەبدوڵلا ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە پۆستەکەیدا سەرەتاییەک بیر خوێنەر دێنێتەوەو دەڵیت ،
لەپەیامێکی دا هاوسەرۆکی یەکیتی دەڵێت ( گەر حکومەتی هەرێم لەگەل بەغدا نەگەیەتە ڕێککەوتن ، شەفافیەت لەداهات و خەرجی نەبێت ، یەکێتی ناچێتە ژێر باری موچە بڕین ، هەڵپەساردنی کاری حکومەت و پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێش وەخت یەکێك دەبێت لە بژاردەکانمان )
هەر بۆ ئەم بەشەی پەیامەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی دەنووسێت ،
جاری نازانین مەبەستی کام یەکێتیە ، ئەو یەکێتیەی کەلە حکومەتەو دەنگی داوە بۆ ئەوڕیکارە ، یان یەکیتی مەکتەب سیاسی کە بەیان نامەی پشتیوانیان لە کوتلەی حکومیان بڵاو کردوەتەوە ، یان یەکێتیەکەی خۆی .
خۆی پیویستی نەدەکرد بڵێت چاوەڕێی ریککەوتنی حکومەتی هەرێمین لەگەل بغداد ، پیویست بوو شەفافا نەتر بیگوتبایە چاوەڕێی ۷/۲ ین ، گەر چاکسازی بچێتە بواری جێ بە جێکردنەوە هەمووشت لە کوردستان تێک دەدەین .
لە بەردەوامی وڵامەکەیدا بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی نشتیمانی بەهمەن کاک عەبدوڵلا ئەو داهاتەی سەرسنوورەکانی بیر دێنیتەوە کە رادەستی خەزێنەی حکومەت ناکرێنەوەو بۆی دەنووسێت .
جارێ با جەنابیان کەدەسەڵاتی یەکەمە لە حزبەکەی و لەسنوری دەسەڵاتی حزبەکەشی ، داهاتی ناوخۆی ئەو سنورەو داهاتی خاڵە سنوریەکان بەشەفافانە تەسلیم بەحکومەت بکات ، یان گەر متمانەی بەحکومەت نییە با خۆیان هەر لەلای خۆیانەوە شەفافانە دابەشی بکەنە سەر موچەخۆرانی سنورەکەدا ، ئەوجا بابێت باسی شەفافیەت لەداهات و خەرجی حکومەت بکات .
گەر مەبەستیشی تەهدیدی حکومەتی هەرێمە بۆ ئەوەی ئاڵای سپی بۆ بغداد هەڵبکات و بەتەواوی تەسلیمی بغداد بێت ، ئەو لە هەمووکەس باشتر دەزانێت خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم ئەزموون و حکومەتە ، لەدوای ۱٦ ی ئۆکتۆبەر ئاڵای سپی تەسلیم بوونی بەرزنەکردەوە هیچ کاتیش ئەوە نابینێت .
لە کۆتاێێشدا ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ڕاشکاوانە وڵامی هەڕەشەکانیان دەداتەوە و دەڵیت .
مادام ئیوە ئیعتراف بەم پەرلەمان و حکومەتەی هەرێم ناکەن و دەتانەویت تێکی بدەن بۆ ئەوەی چاکسازی نەکریت و بندیوار و بردنی داهاتی ئەو سنورە بەردەوام بێت ، پێویست ناکات چاوەڕیی زیاتر بکەن ، گەر پێتان تێکدەدەرێت فەرموون تێکی دەن کەس دەستی نەگرتون و چاوەڕێش مەکەن .