ئەوڕۆ بەرزترین ڕێژەی تووشبوو بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمار کرا

 

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندرواێکدا کە تایبەتە بە ئاماری کۆرۆنا ئاشکرای دەکات لە عیراق و هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمیردا 2200  کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆان تووشبوون  و 79 کەسیش گیانیان لە دەست داوە .

 

هەر بەپێی راگەیاندراوەکە ، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرەو و لە پلەی سێیەمیشدا پارێزگەی سلێمانییە كە 229 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 9 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانيان لەدەستداوە.

 

 

ئاماری تووشبووەکان بە م شێوەیە  ئاشکرا دەکات : بەغدا، ڕەسافە: 177 حاڵەت، مەدینە توب: 8 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 371 حاڵەت،، بەسرە: 242 حاڵەت، نەجەف: 96 حاڵەت، سلێمانی: 229 حاڵەت، هەولێر: 70 حاڵەت، كەركوك: 123 حاڵەت، كەربەلا: 55 حاڵەت، واست: 189 حاڵەت، دیالە: 89 حاڵەت، میسان: 136 حاڵەت، زیقار: 136 حاڵەت، ئەنبار: 14 حاڵەت، نەینەوا: 40 حاڵەت، بابل، 54 حاڵەت، سەڵاحەدین: 28 حاڵەت، دیوانیە: 81 حاڵەت، موسەننا: 30 حاڵەت”.

 

 

 

چاک بوونەوەکان : 1061 حاڵەتی چاكبوونەوەش تۆماركراوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 36702 كەس و لەو ژمارەیەش 1330 كەس گیانیانلەدەستداوە و 16814 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 18558 كەسن كە 281 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

Back to top button