وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: پشكنینی كۆرۆنا سنوردار ده‌كه‌ین چونكه گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه سودی نه‌ماوه‌و به ته‌واوه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو تووشبوونی هاووڵاتیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا رووی له زیاد بوونكرد، هه‌لكشانی دووه‌می تووش بوون و گیان له‌ده‌ستدان به خێرای زیادی كرد، له ئێستادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه‌ی تووشبووه‌كان به پێویست نا زانێت چوونه‌كه له‌سه‌ر جه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌و باریه‌وه وەزارەتی د.محەمەد قادر ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: لەبەرئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوی بڵاوبووه‌ته‌وه، بەدواداچونەكان بۆ سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه سوودێكی وای نامێنێت بۆیه پشكنینەكان سنوردار دەكرێن، ههولدهدرێـت ته‌نها پشكنین بۆ بەركەوتەی نزیكی تووشبووه‌كه بكرێت، چونكه نەخۆشەكان زیادبوون و پێویستە ئاگادار بین و سەرچاوەكان زۆر بەفیڕۆ نەدەین.
ئه‌و وته‌یه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دوای ئه‌وه‌هات كه ژماره‌ی توشوبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چوارهه‌زار كه‌سی تێپهڕاندووهو تا ئێستا 130 كەسیش به هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان لەدەستداوە.