روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سۆشیال‌میدیا و چه‌ند مالپهڕێك وا بڵاوكرایه‌وه كه د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو رایگه یاندوه كه هه‌واڵه‌كه دووره له راستی.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا هاتووه: بەداخەوە لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی هه‌واڵێك بڵاوکراوەتە‌وه کە گوایه د. بەشیر حەداد، جێگری دووه‌می سەرۆکی یٔەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه.
نووسینگه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاندووه : “لێرەوە رای دەگەیه‌نین ئەو هه‌واڵه ھیچ بنەمایەک راستیی و دروستی نییه و دووره له راستییه‌وه و دکتۆر بەشیر حەداد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و ئەگەر تووشی ئەو ڤایرۆسە بوایە زۆر بەئاشکرا رامان دەگەیاند، چونکە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھیچ نەنگییەکی تیادا نییە”.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه‌شی داوه به‌وه‌ی كه د. بەشیر حەداد چەند رۆژێک پێش ئێستا سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و پشکنینی ئەنجام داوە و ئەنجامی پشکنینەکان دەریان خست کە ھەڵگری ڤایرۆسی گرانەتا بووە و ئێستاش تەندروستی جێگیرە.