گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی: كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی بڵاوبووه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی توشوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی خۆی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاندووه كه ته‌ندروستی جێگیره.
د. یاد نەقشبەندی گوتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند “راستە لە ئێستادا هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنام، لە ئێستادا نیشانەم هەیە بەڵام باری تەندروستیم جێگیرە، هیوادارم هاوكارمبن بۆ ئەوەی بەردەوامبم لەخزمەت و گەیاندنی راستیەكان وەك ئەوەی بەڵێنمان پێدابون شەفاف بین سەلماندوشمانە”.
ئاماژەی بەوەكردوە “داواكارم پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان بن، بەگشتی ئەو كەسانەی توشبون لەماڵەكانیان نەیەنەدەرەوە لە پێناو پاراستنی خۆشەویستانیان”.
هاوكات هۆشداریدەدات لە تەشەنەی بەربڵاوی كۆرۆنا و نوسیویەتی “هاوڵاتیانی خۆشەویست، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا تەنها لەكۆڵان و ماڵەكان نیە، بەڵكو لەناو نەخۆشخانەكانیش بڵاو بوەتەوە، بۆیە داواتان لێ دەكەم زۆر پێویست نەبێت سەردانی نەخۆشخانە و كلینیكەكان مەكەن”.