ئومێد خۆشناو: هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی

دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی یاسای چاكسازی له‌سه‌ر پێشنیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان دوای ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مان كرایه‌ یاسا له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كودستان رایگه‌یاند كه‌ لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكرێت.

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ باره‌ی واده‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی راگەیاند: “كە یاسای چاكسازی لە ٢ی مانگی داهاتووەوە دەكەوێتە باری جێبەجێكردنەوە، بۆیە ”دەبێت په‌رله‌مان به ‌وردی چاودێری بكات، له‌ یاساكه‌دا هاتووە كە سێ مانگ جارێك حكوومه‌ت راپۆرتی خۆی لەمبارەیەوە بداته‌ په‌رله‌مان، بۆ چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌و پرسانه،‌ گرنكه‌ په‌رله‌مان رۆڵی خۆی ببینێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ حكوومەت ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی یاساكەی تەواو كردووە و لێژنەی بۆ دیراسەكردن و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی راسپاردووە، وەزارەتەكان كاری خۆیان كردووە، بۆیە ”هەر گرفتێك بخرێتە بەردەم یاساكە، وەك پەرلەمان هەڵوێستمان دەبێت“.

Back to top button