نووسه‌رێكی سلێمانی: ئه‌گه‌ر نیوسهرۆك راست ده‌كات ئه‌و %21ـه‌ی حكومه‌ت ناتوانێت بۆ مووچه دابینی بكات با له كۆمپانیاكانی یه‌كێتی دابینی بكات
دوای ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له تویتێكدا پێچه‌وانه‌ی راگه‌یێندراوی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی قسه‌ی كرد، تویته‌كه‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بووه مامیهی ره‌خنه زۆربه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان به جۆرێك نووسه‌ران زۆر به توندی به‌رامبه‌ر ئه‌و تویته‌ی لاهور وه‌ستانه‌وه، نووسه‌رێك بۆی نووسیوه ئه‌گه‌ر نیوسهرۆكی یه‌كێتی راستده‌كات با نیوەی ٢١٪ی كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی لە پارەی كۆمپانیاكانی سەر بە حزبەكەی بدایە.
هەردی مەهدی، نووسه‌ر له وتارێكیدا بە ناونیشانی (لە نێوان زڕمام و مامی بچووکدا) بڵاو كردووەتەوە له‌م سێ رۆژه‌ی رابردوو زۆر ڕاستی شاراوە و شەڕی دیدگاکانی نێو یەکێتی روون بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌شنوسێت تویتەكەی لاهوور جەنگی ”ئەگەر ڕاستگۆیانەیە و دەیەویست بیسەلمێنێت بڕیارێكی پۆپۆلیستانە و تەنها دژی قوباد تاڵەبانی نییە و بە بڕواوە دژی بڕیاری بڕینی ٢١٪ی مووچەیە“، دەیتوانی نیوەی ئەو ٢١٪ی ئەم مانگەی بخستایەتە ئەستۆی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی حزبەکەی و ”ئەوسا بیووتایە ئێمە دژی بڕینین و فەرموو پارتی و حکوومەت نیوەکەی دیکەی بخەنەسەر“.
ڕوونیشی كردووەتەوە كە لایەنگرانی بڕیارەكەی تایبەت بە مووچە لە کابینەی حکوومەت و خودی قوباد تاڵەبانیش ئەوەیە کە ٢٠٠ ملیارێک لە داهاتی هەرێمی كوردستان کورتی هێناوە، یان دەبێت نەوەد ڕۆژ جارێک مووچە بدرێت، یان دەبێت بە کورتهێنانی ٢١٪ دابەش بکرێت و چی دیکە مووچە دوانەخرێت، لەمە زیاتر هەیە؟ ئەمە چەسپاندنی وەلا و دڵسۆزیی ڕاستەقینەشە بۆ مووچەخۆرانی بێمووچە و مافخوراو.