جیاوازی نێوان (GPS) و (GPRS) چیه‌؟

خواكوڕك

لای زۆر كەس تا ئێستاش خزمەتگوزاری جی پی ئێس هاوشێوەی هەندێك خزمەتگوزاری ترە بۆ نمونە وەك جی پی ئاڕ ئێس! لە ڕاستیدا زۆر جیاوازن لە یەك و هیچیان كاری ئەوی تریان بەرێ ناكات بەڵكو هەر یەكەیان بەمەبەستێك كاردەكەن و توانای خۆیان لە بوارێكی دیاریكراودا بەگەڕ دەخەن هەربۆیە لێرەدا بە كورتی و بە چەند خاڵێك جیاوازی نێوان (GPS) و (GPRS) باس ده‌كه‌ین..

1- لە خزمەتگوزاری (GPS) دا ئێمە شوێن دەست نیشان دەكەین  و پشت دەبەستین بە تەكنیكێك كە لەئاسمانەوە بەهۆی مانگە دەستكردەكانەوە دابین كراوە ، بەڵام لە (GPRS) ئێمە مامەڵە لەگەڵ داتا و زانیاری دیجیتاڵیدا دەكەین وهەر لە زەویەوە تۆرەكەمان پیدەگات.

2- لە خزمەتگوزاری (GPS) شوێنی خۆمان دەست نیشان دەكەین لەگەڵ ڕوبەری دەوروبەرمان و یان لەهەندێك باری بەكارهێناندا شوێنێكی پێ دەدۆزینەوە ، بەڵام لە (GPRS) دا ئێمە مامەڵە لەگەڵ خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێتدا دەكەین وەك بەكارهێنانی پراوسەرەكان و ئامرازەكانی ئیمێڵ و بەرهەمە ماڵتی میدیاییەكان … هتد.

3- تەكنەلۆژیای (GPS) بۆ جێ بەجێكردنی كارەكەی پشت بە ژمارەیەك مانگی دەستكرد دەبەستێت كە پێكەوە گرێدراون لە شیوەی تۆڕیكدا بە دەوری زەویدا دەجوڵێن ، بەڵام لە تەكنەلۆژیای (GPRS) تەنها بەیەك خاڵەوە پەیوەستین كە هێڵێكی ئۆنلاینە و لە ڕێگای (ISP) وەرمان گرتوەكە لەوانەیە تەنها بورجێكی گەیاندن بێت لە بەرزاییەكدا.

4- لە خزمەتگوزاری (GPS) دا بۆ دەست نیشانكردنی هەر ڕوبەرێك پێویستمان بە سێ سەرچاوە هەیە واتا سێ خاڵ كە لە ڕێگای مانگە دەستكردەكانەوە بۆمان دەست نیشان دەكرێت هیچ سنورێك نیە لە كارەكەیدا هەموو شوێنێك لەسەر زەوی ئەم تەكینیكەی تێدا كارایە ، بەڵام لە (GPRS) تەنها ڕوبەڕێك دەگرێتەوەو بە پی ی توانای ئەو كۆمپانیایەی هێڵەكەی دابین كردوە دەتوانین كاری تێدا بكەین و هەندێك جار لە شارێك تێناپەڕێت روبەری كارەكەی.

 

سه‌رچاوه‌/ techeye

 

Back to top button