سهرۆكی حكومهت سهره خۆشی له كۆسرهت رهسول دهكات
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نارد، ئەمەش بە بۆنەی كۆچی دوایی دایكی هاوسەری كۆسرەت رەسول عەلی.
لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو تەمینە ئەحمەد دایکی هاوسەری بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت”.