پۆمپیۆ: سزای نوێی به‌سه‌ر كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی ئێران و پێنج كاپتنی كه‌شتی سه‌پاند
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه كه ساڵی 2015 وژاۆی كردبوو، له ئێستادا به‌رده‌وامه له سزا خستنه سه‌ر ئێران، ئه‌مڕۆ وهزسری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕشه‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتری بۆ سه‌ر ئێران راگه‌یاند به هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ئاماده‌نینه هاوكاری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی بكات.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران ئامادە نییە هاوکارى ئاژانسى وزەى ئەتۆمى بکات، لێرەدا دەبێت بپرسین ئایا ئێران ئامادەیە دەست بە هاوکارییەکانى بۆ ئاژانسی وزەى ئەتۆمی بکاتەوە یان نا، بۆیە پێویستەى ئاژانسەکەش هەوڵەکانى بخاتە گەڕ.
ئاماژەى بەوەشکرد، سەپاندنى سزاکانی وڵاتەکەى بەسەر ئێران‌دا بریارێکى راست بووەو پێویستە کۆمەڵگەى نێو دەوڵەتى هاوکاری ئەمریکا بکات بۆ وەستاندنى ئێران لە پیشێلکارییەکانى. بۆیه وڵاتەکەی سزای بەسەر پێنج کاپتنی کەشتییە ئێرانییەکاندا سەپاندووە و هاوکات، سزاش بەسەر کۆمپانیای نیشتیمانی کەشتیی گواستنەوەی سوتەمەنی ئێران‌دا دەسەپێنێت.
سەبارەت بە دانوستانى واشنتۆن و تاران پۆمپیۆ رونیکردەوە، ئەمریکا چاوەڕوانی ئێران دەکات تا سیاسەتێکى نوێ پەیرەو بکات بۆ ئەوەى بێتە سەر مێزى گفتوگۆ، بەڵام ئێران شتێکى پێچەوانە پەیڕەو دەکات، بۆیە وڵاتەکەى هەوڵ دەدات سزاى دیکە بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت.
وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا جەختیشیکردەوە، نابێت چەک بەو وڵاتانە بفرۆشرێت کە ئاژاوە لە جیهان دەنێنەوە کە ئێران یەکێکە لەو وڵاتانە.