پارێزگای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ماڵپه‌ڕێك وا بڵاوكرایه‌وه كه له هه‌ولێر ده‌وامی فه‌رمی راده‌گیرێت و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راده‌گه‌یێندرێت، پارێزگای هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یێندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێت كه سەبارەت بە بەیانی ژمارە ٤۲ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا دەسەڵاتی پێویستی داوەتە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه سبەی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/٦/۲٥، ژووری ئۆپەراسیۆنی پاڕیزگای هەولێر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدا و بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە دەردەکات.
ڕوونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێرەوە.
سەبارەت بە بەیانی ژمارە ٤۲ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا دەسەڵاتی پێویستی داوەتە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە سبەی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/٦/۲٥، ژووری ئۆپەراسیۆنی پاڕیزگای هەولێر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدا و بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە دەردەکات.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر.
۲٠۲٠/٦/۲٤