سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە كۆسرەت ڕەسول عەلی دەكات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە كۆسرەت ڕەسول عەلی دەكات، بۆ كۆچی دوایی خاتوو تەمینە ئەحمەد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بۆ كۆچی دوایی خاتوو تەمینە ئەحمەد سەرەخۆشی لە كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول عەلی و خانەوادەی كۆچكردوو كردو هیوای خواست دواناخۆشی هەموولایەك بێت.