سەیدسادق : دوو توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ژن و پیاوێکی تەمەن 52 و 55 ساڵن، لە سەیدسادق گیانیان لەدەستدا.
قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق، رایگەیاند،ئەو دوو تووشبووی کۆرۆنا کە گیانیانلەدەستداوە، یەکێکیان دانیشتووی ناو قەزای سەیدسادقە و ئەوەی دیکە دانیشتووی ناحیەی سرووچکی سەر بە قەزاکەیە.
دەقی راگەیەنراوی قەزای سەیدسادق:
دوو توشبوی تر به ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا، که ژنێکی ته‌مه‌ن (٥٢) ساڵه و دانیشتووی قه‌زای سیدسادقه ، له‌گه‌ڵ پیاوێکی ته‌مه‌ن (٥٥) ساڵ که دانیشتوی ناحیه‌ی سروچکی سه‌ر به قه‌زای سیدسادق ، پاش داخڵ بوونیان بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەست دا ، لە ئێستادا تیمێکی تایبەت بە ناشتنی مردوانی کۆرۆنا سەرگەرمی بە خاک سپاردنیانن
ئه‌مه حه‌وته‌مین حاڵه‌تی گیان له ده‌ست دانه له قه‌زای سیدسادق
پاش، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان، داواکارین له هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، خۆپارێزی ته‌واوی بکه‌ن.
ڕاگه‌یاندنیقائمقامێتی قه‌زای سیدسادق
25-6-2020