گفتوگۆ لەبارەی كردنەوەی كۆنسوڵی بەلجیكا لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

خواكوڕك

حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی بەلیجیكا باس  لە بەهێز كردنی پەیوەندیەكانی هەردوو حكومەت دەكەن، حكومەتی بەلجیگا رایدەگەێنێت، ئەوان بە گرنگی دەزانن نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان هەبێ و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا سەرگەرمی دانانی دبلۆماتێکی بەلجیکین کە وەک نوێنەری دبلۆماسی بەلجیکا  لە بەغدا دەستبەکار بێ و لە پاش ئەوەش ڕێگە خۆش دەبێ بۆ کردنەوەی کۆنسوڵگەری بەلجیکا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لەمیانی كۆبوونەوەیەك لەنێوان دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فیدرالی بەلجیکای لە برۆکسل ، یۆهان ڤەرکامن رایگەیاندووە کە سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان بە هەموو پێوەرێک سەرکەوتوو بووە، لەبەرامبەردا دلاوەر ئاژگەیی وێڕای سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو سەردانە، جەختیکردەوە لە سیمبۆلیک و گرنگیی ئەو سەردانە لەم ساتەوەختەدا کە وەک پشتگیرییەکی سیاسی و مەعنەوی لە لایەن حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستانەوە دەبینرێ، هەروەها لەدیدارەكەدا باس لە پەیوەندییەکانی هەردوولا کرا و لە چوارچێوەیەشدا تاوتوێی چەند پێشنیار و مێکانیسمی جیاجیا کران بە مەبەستی پتەو کردنی ئەو پەیوەندیانە لە رووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی.

 

شایانی باسە لەمیانی سەردانی شاندێكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی دلاوەر ئاژگەی بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا، لەلایان هەریەكە لە (یۆهان ڤەرکامن)، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و (لیوک تراونس) بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە پێشوازییان لێکرا لەوێدا باس لەوە كراوە كە بەلجیكا بە گرنگی دەزانن نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان هەبێ.

 

Back to top button