ته‌نها به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌شت كه‌س له‌ سلێمانی به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، ته‌نها سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی حوزه‌یرانی 2020، هه‌شت كه‌س به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستی سلێمانى به‌ كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاندووه‌: “ئه‌مڕۆ هه‌شت تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، تا ئێستاش له‌ سنوورى سلێمانى، 119 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دوو هه‌زار 341 كه‌س له‌ سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوونه‌، 119 كه‌سیش له‌ هه‌مان پارێزگا به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

Back to top button