عەلی تەتەر بە پارێزگاری نوێی دهۆك هەڵبژێردرا
ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە کۆی دەنگی ئامادەبووانی، عەلی تەرتەری وەکو پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژارد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنجوومەنی پارێزگاری دهۆك یه‌كه‌م کۆبووەنەوه‌ی فەرمیی خۆى لە ساڵی 2020 ئه‌نجام دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به زۆرینه‌ى ده‌نگ د. عەلی تەتەر نێروەیی بووه پارێزگارى دهۆك.
هاوکات لە پرۆسەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی پارێزگای دهۆکدا، بڕیارە هەندێك بەڕێوەبه‌ری گشتی، قایقمام و بەڕێوەبەری قەزا و ناحیەکانیش بەم نزیکانە بگۆڕدرێن.
گۆڕانکارییەکانیش لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکان دەستیپێکردووە و ماوەیەک لەمەوبەریش پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای هەولێر گۆڕانکارییان تیادا ئەنجامدرا.
دهۆک لە 27ـی گوڵانی 1969 بووەتە پارێزگا، لە حەوت قەزا و 24 شارۆچکە پێکدێت. ژمارەی دانیشتووانەکەشی بە نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس خەمڵیندراوە.
عەلی تەتەر نێروەیی پارێزگاری نوێی دهۆک
ناوی ته‌واوی: عه‌لی ته‌ته‌ر تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین
– 15ـی 12ـی 1968 له ناحیه‌ی نێروه‌ی رێكان، قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك له‌دایكبووه.
– بەرپرسی لقی هەشتی پارتی لە زاخۆ
– له ساڵی 2002 بووه‌ته كارگێڕی لقی دهۆك.
– ئەندامی سەرکردایەتی پارتییە
– بڕوانامەی دکتۆرای هەیە.
هه‌واڵه‌كه نوێده‌كرێته‌وه..