پارتی شه‌ش خاڵ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی سه‌ركردایه‌تی تاوتوێ ده‌كات
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ شه‌مه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و دواتر راگه‌یانراوێكی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یانراوی كۆبوونه‌وه‌كه، بابه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و پرسی په‌كه‌كه له‌شه‌نگال و په‌ویوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی چاكسازیه‌كانی هه‌رێم.
دەقی راگەیێندراوەكە:
به سه‌رپه‌رشتیی جه‌نابی سه‌رۆك (مەسعوود بارزانی) و ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و یه‌ده‌گه‌كان و به‌رپرسانی مه‌كته‌به ناوه‌ندیی و لقه‌كان، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له ساڵی نوێ 2017 دا، له پیرمام به‌سترا.
دوای ده‌قیقه‌یه‌ك وەستان بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان و سه‌روه‌ریان (بارزانیی نه‌مر) و و (كاكه ئیدریسی) هه‌میشه زیندوو، جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) به ناوی كۆبوونه‌وه، پیرۆزبایی ساڵی نوێی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌ندام و كادیرانی پارتی و هه‌موو لایه‌نه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان كرد. كۆبوونه‌وه‌كه رێز و پێزانینی تایبه‌تی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خسته ڕوو، قوربانی و ماندوبوونیانی زۆر به‌رز نرخاند.
پاشان تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند بابه‌ت و ته‌وه‌رێكی گرینگ كه، له پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانی و عێراقیدا كاریگه‌ریی خۆیان هه‌یه:
یه‌كه‌م، پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و چۆنیه‌تیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجام درابو، هه‌روه‌ها گرینگیی ئازادكردنی شار و ده‌ورووبه‌ری له رووی ئه‌منییه‌وه بۆ هه‌رێم.
دووه‌م، بارودۆخی ناوخۆیی هه‌رێم: ته‌ئكید له جیددییه‌ت بۆ چاره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان كرایه‌وه و به تایبه‌تی دوای ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك و سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كوردستان و، گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر دیاریكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه به ئاڕاسته‌ی چاره‌ی گرفته‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ یه‌كریزیی و ته‌بایی نێوخۆی كوردستان.
سێیه‌م، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا: هه‌ست ده‌كرێت هه‌وڵێكی به‌رنامه بۆدارێژراو هه‌یه كه ئه‌و لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ی كه له دوای رووخانی رژیم هاته كایه‌وە بۆ به‌رێوه‌بردنی عێراق به شێوه‌ی ته‌وافوق، نه‌هێڵدرێ و پره‌نسیپی فه‌رمانڕانیی زۆرینه بسه‌پێنن كه، له‌و جۆره حكومڕانییه‌دا كورد و كوردستانییه‌كان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، بۆیه ده‌بێ رێكخستنه‌وه و پێداچوونه‌وه به پێوه‌ندیی عێراق و كوردستاندا بكرێت به شێوازێك كه له ئاست مێژووی خه‌بات و قوربانییه‌كان و، ره‌نگده‌ره‌وه‌ی پێگه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بن.
چواره‌م، پێوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان و، هاتنی سه‌رۆك و شاندی وڵاتان وه‌ك پاڵپشتی بۆ هه‌رێم و پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كان، وه‌كو خاڵێكی ئه‌رێنی و به نرخ بۆ پاڵپشتی داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان لێك درایه‌وه.
پێنجه‌م، سه‌باره‌ت به چاكسازی له كاروباره‌كانی حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه پاڵپشتیی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات و ته‌ئییدی ئه‌و میكانیزمه یاساییه‌ی كه بۆی دیاری كراوه كرده‌وه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه و چاكسازیی نێوخۆی پارتی دوای ته‌واوكردنی كاری ئه‌و لیژنانه‌ی دیاری كرابوون بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت و دیراسه‌ی گونجاو، به پێویست زانرا كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان بكرێت..
شه‌شه‌م، سه‌باره‌ت به ژیان و باری ئابووری هاووڵاتیان: هاووڵاتیانی كوردستان خۆڕاگرانه به‌رگه‌ی ئه‌و قه‌یران و گرفته ئابووریانه‌یان گرتووه، سه‌ره‌ڕای سوپاس و پێزانینی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بۆ ئه‌و خۆڕاگرییه پێویسته هه‌وڵی جیددی بدرێت بۆ باشتركردنی بژێویی خه‌ڵك و، پاڵپشتیی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بكرێ بۆ بنبڕكردنی ئه‌و قه‌یران و گرفتانه و، ئومێد ده‌كه‌ین ساڵی 2017، ساڵی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گرفته سیاسی و ئابوورییه‌كاندا بێت و ساڵی یه‌كریزی و ته‌بایی بێت كه هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا سه‌ركه‌وین.
كۆبونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان
14/1/2017