دواین زانیاری لەبارەی دابەش كردنی مووچە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە” رۆژی بەكشەممە، دەست دەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی”.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، كە لە رۆژی یەكشەممەوە، بە سیستەمی نوێی مووچە وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت، وەزارەتەكانی تریش رۆژانی دواتر مووچەكانیان وەردەگرن”.

سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە مووچەی وەزارەتەكانی تریش دوای مووچەی وەزارەتی تەندروستی لە رۆژانی دووشەممە و سێ شەممە و رۆژانی دواتر دابەش دەكرێت”.

Back to top button