شاندی دانوستانکاری هەرێم لە گەڵ باڵیۆزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا

 

 

 

لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  دیدار و کۆبوونەویەکیان لە گەڵ هەردووک باڵیۆزی بەریتانیا و ئەمریکا ئەنجام دا

 

لە کۆبوونەوەدا  ، کێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوا پێشهاتەكانی رەوشی عێراق گفتوگۆیان لە سەر کرا .

 

نوێنەرانی هەردووک وڵات پشتیوانی  خۆیان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن دووپات كردەوە لەپێناو یەكلابوونەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشەكانی تری عیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت نەخۆشی كۆرۆنا و مەترسییەكانی رێكخراوی داعش لەناوچە دابڕێندراوەكان.

 

وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان دوا كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵ ئەنجام بدەن بە ئامانجی گەیشتن بە لێكگەیشتنی زیاتر چارەسەری پرسە  هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

Back to top button