گەرمیان : مردن کۆرۆنا ئەمڕۆ گەیشتە سێ کەس

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ئاشکرای دەکات جیا لەو دووکەسەی سەرلەبەیانی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا ، کەسێکی دیکەش ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ گیانی لە دەست داوە

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

 

3 نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

 

ئەمڕۆ 3 نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا، سەرباری چارەسەری پێویست و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد.

 

دوو نەخۆشەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا، لە رەگەزی مێن و تەمەنیان سەرووی 60 ساڵە، پاش چارەسەر و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکردیش، بەڵام بە کاریگەریی سەختی نەخۆشییەکەیان گیانیان لە دەستدا.

 

نەخۆشێکی دیکە لە رەگەزی نێر، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، سەرباری بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد بۆی.

 

تەندروستی گەرمیان ھاوخەمی خێزانی ئەو سێ ھاووڵاتییە کۆچکردووەیە، داواش لە ھاووڵاتییان دەکات کە پابەندی رێنماییەکان بن و مەترسییەکان بەھەند وەربگرن و بەتایبەتیش پابەندی خۆپارێزیی و رێنماییە نوێکانی ژوری ئٔۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان بن.

Back to top button