ئاشکرا بوونی پرۆژەیەکی نهێنی مووشەکی  ئێران لە کەرگەی ئالۆمینای جاجروم

 

ئاژانسی رۆیتەرز لە زمان بەرپرسێکی پێشووی ئێران ئاشکرای دەکات ، سوپای پاسدارانی ئێران لە کارخانەی ئالۆمینیۆمی شاری جاجروم سەرقاڵی بەرهەمهێنانی وزەی مووشەکییە بە تۆزی ئاڵۆمینیۆم واتە رێک گوشینی تۆزی ئالۆمینیۆم بە شێوەیی قاڵب کراو بۆ بەکارهێنانی وزەی مووشەکی .

 

رۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی تایبەت دا رۆژی چوارشەممە ئاشکرای دەکات تۆزی ئەو ئالۆمینیۆمەی لە کارخانەی ئالۆمینای جاجروم لە خۆراسانی باکووری بەرهەم دێت وەک جێگرەوەی وزەی خێرایی پێدان بۆ مووشەک بە کار دێنن ، چونکە قورسایی کەمە و دەتوانێت کاریگەری لە سەر خێرایی مووشەک هەبێت .

 

بە گوتەی رۆیتەرز ، هەموو ئەو بەڵگانەی لە کەسێک بە ناوی ئەمیر مقەدەم کڕیوەتەوە کە لە ساڵی 2013 تا 2018 بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکان و نوێنەری سەرۆک کۆماری ئێران بووە لە نیوان پەرلەمان و سەرۆک کۆماردا

Back to top button