کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکی ، لە هەرێمی کوردستان هەلی کار دەرەخسێنن

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومنەی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، بە هەوڵ و ماندوو بوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریکی لە بواری بەرهەم هێنان و دابین کردنی هەلی کار دێنە هەرێمی کوردستان

 

بە پێی هەمان سەرچاوە ، لە ئێستادا داواکاری کۆمپانیاکان گه‌یشتووه‌ به‌ حکومه‌تی هه‌رێم و به‌زووترین کات مۆڵه‌تی فەرمی کاریان پێده‌درێت و ده‌ست به‌ پرۆژه ده‌کرێت .

 

 

ئەوەی تا ئێستا روونە ،کۆمپانیاکان مه‌رجی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان قبوڵکردووه‌، که‌ ته‌نیا هه‌لی کار بدرێته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستانن و زیاتر ده‌رچووی زانکۆ و په‌یمانگاکان بخه‌نه‌ سه‌ر کار.

 

 

سەرمایە گوزاری و ئەنجامدانی پرۆژەکانی ئەو کۆمپانیایانە بە پشتیوانی حکومەتی ئەمریکا دەچیە بواری جێبەجێکردنەوە

 

 

Back to top button