پارێزگاری هه‌ولێر: بۆ ئەمساڵ بڕی 110 ھەزار تۆن گەنم لە سنوری پارێزگای ھەولێر وەردەگیرێت

دوایه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی سایلۆی هه‌ولێری كرد له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامەو بۆ ئەمساڵ بڕی 110 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت.

فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر گوتی: “ماوەی چەند رۆژێكە دەستمان كردووە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، ئەمڕۆش بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە سەردانی سایلۆی ھەولێرمان كردووە بۆ ئەمساڵ بڕی 110 ھەزار تۆن گەنم لە سنوری پارێزگای ھەولێر وەردەگیرێت و تا ئێستاش پڕۆسەكە بەردەوامە”.

رۆژی 20ی ‌حوزەیران دەستكرا بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و ساڵانە بڕی 300 ھەزار تۆن گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان وەردەگیرا و ئەمساڵیش بڕەكەی بۆ 350 ھەزار تۆن زیادكراوەو لەم رێژەیەش بڕی 110 ھەزار تۆن گەنم لە سنوری پارێزگای ھەولێر لە جوتیاران وەردەگیرێت.

Back to top button