دهۆك: له دوای ده‌ست به‌كاربوونی پارێزگاری نوێ ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌گۆڕدرێن
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك عه‌لی ته‌ته‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانیان وه‌ك پارێزگاری نوێی دهۆك ده‌ست نیشانكرد عه‌لی ته‌ته‌ر رایگه‌یاند پێویسته گۆڕانكاری به به‌رده‌وام ئه‌نجامبدرێن چونكه ئه‌گه‌ر زیاتر له چه‌ند ساڵیك مایته‌وه نا‌توانیت هیچ داهێنان و گۆڕانێك ئه‌نجام بدهیتة به‌ر پرسێكی پارتیش ئاشكرای ده‌كات كه گۆڕانكاری دیكه له سنوری پارێزگای دهۆك ئه‌نجام ده‌درێن.
شڤان شێخۆ، کارگێڕی لقی ھەشتی پارتی لە زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: پلان ئەوەیە گۆڕانکاری لە حکوومەتی خۆجێی دھۆکدا بکرێت و چەند بەرپرس و بەڕێوەبەرێکی دیکە بگۆڕدرێن، بەڵام ئێستا ناوەکان یەکلا نەبوونە کە کێ کام پۆست وەر دەگرێت، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك كه‌سێك وه‌ك به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی دیاری بكرێت له زاخۆ له شوێنی پرۆفیسیۆر عه‌لی ته‌ته‌ر.
هه‌روه‌ها ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك زانیویه‌تی كه له دوای ده‌ست به‌كاربوونی پرۆفیسیۆر عه‌لی ته‌ته‌ر وه‌ك پارێزگاری دهۆك گۆرانكاری له چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك و قائیمقامێكی دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌ك ده‌كرێت