هاوپیمانی نێودهولهتی سهركردیهكی سهر به ئهلقاعیدهیان له ئیدلیب كوشت
دوای ئهوهی هاوپهیمانی نێو دهولهتی ئهمڕۆ هێڕشێكی ئاسمانیان له ئیدلیب ئهنجامدا و دواتریش راینگهیاند كه گرووپێكی چهكداری ئیسلامیان كردۆته ئامانج میدیاكانی سوریا رایانگهیاند كه له بۆردوومانهكه جێگری ئەمیری گشتی رێکخراوی پاسەوانانی دین کوژرا
رێکخراوی پاسەوانانی دین “حراس الدين” نزیک لە رێکخراوی تیرۆریستیی “ئەلقاعیدە” لە سووریا کوشتنی جێگری ئەمیری گشتی ئەو رێکخراوە، خالد عاروری ئەردەنی کە ناسراوە بە “ئەبو قەسام” لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر ئیدلیب راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیاندراوی رێکخراوەکە، “ئەبو قەسام” بەر لە 8 رۆژ لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر ئیدلیب بریندار بوو دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
شایەنی باسە، “ئەبو قەسام” پێشتر جێگری تیرۆریست ئەبو موسعەب زەرقاوی بووە و، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2015 لە ئێرانەوە چووەتە سووریا کاتێک رێکخراوی “ئەلقاعیدە” لە رێککەوتنێکیدا توانی لە بەرامبەر دیپلۆماتکارێکی دەستبەسەری ئێرانی “ئەبو قەسام” ئازاد بکات.