راگه‌یێندراوێك له‌ ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی رێككاره‌كانی خۆپارێزی دایه‌ پارێزگا و سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌ی ئیداری، بۆ بڕیاردان له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه‌و له‌راگه‌یێندراوێكیشدا رایگه‌یاند كه‌، لە رۆژی یەکشەممەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوامی فەرمانگەکان رادەگیرێت، هەروەها بڕیاردراوە بە داخستنی شوێنە گەشتیارییەکان و دابینکردنی خواردنی چێشتخانەکان تەنها بە رێگەی دلیڤەریی.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ شوێنە ئاینییەکان لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا دادەخرێن و لیژنەکانی چاودێریکردنی بازاڕیش چالاک دەکرێننەوە.

Back to top button