هه‌رێمی كوردستان بۆته جێگای مانه‌وه‌ی زیاتر له 100 ئاژانسی جیهانی
خواكوڕك
رووداوه‌كانی كوشتن و رفاندنی رۆژنامه‌نووسان له‌دوای ساڵی 2005 رێژه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبۆته‌وه، به‌جۆرێك عێراق له‌و كاته‌وه تا ئێستا 10 جار پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه له ریزبه‌ندی مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهان بۆ رۆژنامه‌نوسان و تا ئێستا 455 رۆژنامەنووس لە عێراق كوژراون.
ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی توندوتیژیه‌كان مه‌ترسیدارترن له‌و پێشبینیانه‌ی كه‌ته‌نها گرووپێكی تووندڕه‌و له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌بن، چونكه له زۆربه‌ی رفاندن و كوشتنه‌كاندا ده‌سه‌ڵات و كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كان له‌پشته‌وه‌ی كه‌ره‌كه‌وه‌ن.
به‌پێی دواین ئاماره‌كانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق له‌ساڵی 2016 زیاتر له 20 رۆژنامەنووس كوژراون، جگە لە برینداركردنی 23 رۆژنامەنووسی دیكە، هەروەها 89 حاڵەتی لێدان و سووكایەتی و هەڕەشەی كوشتن بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆماركراوە.
زیاد عجێدی، سەرۆكی روانگەی ئازادیی رۆژنامەوانی لە عێراق بە رووداوی راگەیاندووه، ”گوشارەكان لەسەر رۆژنامەنووسان زۆرن، پێویستە حكومەت پشتیوانی زیاتری دەسەڵاتی چوارەم بكات”.
د.ئەحمەد راشید، سەرۆكی لقی ئەنباری سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق له‌مباره‌وه ده‌ڵێت، ”هەر كەناڵێك سەر بە حیزب و گرووپێكی چەكدار نەبێت، رێگەی پێ نادرێت لە بەغدا كار بكات، حكومەتی عێراق بە تەواوەتی پشتی لە رۆژنامەنووسە بوێر و سەربەخۆكان كردووە”.
فەواز خەتیب، بەڕێوەبەری رادیۆی غەد به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ”من زیاتر لە 100 رۆژنامەنووس دەناسم كە بە یەكجاری هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و ناتوانن لە بەغدا كار بكەن، چونكە لە ژێر هەڕەشەدا بوون”.
بە گوتەی فەواز خەتیب، وەزارەتەكانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان داوا لە رۆژنامەنووسەكانیان دەكەن بۆ بەدواداچوونی رۆژنامەوانی كوردستان هەڵبژێرن نەك عێراق.
ساڵی رابردوو كەناڵەكانی جەزیرە و سكای نیوز نووسینگەكانیان لە عێراق داخرا، جگە لە رۆژنامەی شەرقولئەوست. و كەناڵەكانی فەلوجە و هونا سەڵاحەددین بە یەكجاری هانایان بۆ كوردستان هێناوە و داوایان كردووە لێرەوە پەخشیان هەبێت.
هەروەها كەناڵەكانی سامەڕا و بابلیوون لە كوردستان پەخشیان هەیە. هەشت كەناڵیش داوایان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی نووسینگە لە كوردستان بكەنەوە، لەوانە ئەلغەد، بەغداد، دیجلە و ئەلشەرقییە. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش كەناڵەكانی ئەلعالم و سەحەر داوای مۆڵەتیان كردووە بۆ كردنەوەی نووسینگە.
رۆژی 15ی نیسانی 2016 دەسەڵاتدارانی حكومەتی عێراق گوشاریان خستە سەر حكومەتی میسر بۆ راگرتنی پەخشی كەناڵی بەغدادیە لە قاهیرە، دوای ئەوەی لە 2013 لە عێراق دەركرا و نووسینگەكەی گواستەوە میسر. هەروەها چەند مانگێك پێش ئێستا، نێد باركەر، بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆیتەرز لە بەغدا هەڕەشەی كوشتنی لێكرا.