بەهۆی ئاهەنگگێڕانیان بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی مێسی 15 بەنگلادیشی سزا دران
رۆژی چوارشەممە بەهۆی ئاهەنگگێڕانیان بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی لیۆنێل مێسی کە تەمەنی گەیشتە 33 ساڵ، لە ناوچەی چوادانگا لە دووری 170 کیلۆمەتر لە پایتەختی بەنگلادیش 15 گەنج بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان سزادران.
ئەو کۆمەڵە گەنجە کە بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی میسی کۆببوونەوە و دەیانویست ئاهەنگ بگێڕن، هەریەکەیان بە بڕی 100 تاکا (1,17 دۆلار) سزادران، خاوەنی ئەو کافێیەش کە گەنجەکان تیایدا کۆببوونەوە بە بڕی 6 هەزار تکا (70 دۆلار) سزادرا.