بەرپرسێکی ئیدارەی راپەڕین بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا
لێپرسراوی وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا و مانەوەی بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە، بەختیار مەلا حەسەن، لێپرسراوی وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا و مانەوەی بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٠، گیانی لە دەستدا.
لای خۆشیەوە، تەها محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین راگەیاند، كۆچكردو رۆژانی 20 و 21 ی حوزەیران لە سەنتەری چارەسەركردن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیە گوازراوەكانی تەندروستی راپەڕین خرابوە ژێر چاودێری تەندروستییەوە، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیەوە رەوانەی سلێمانی كراو لە چەند كاتژمێری رابردودا گیانی لەدەستدا.