ئاسایشی هەولێر ئاماری شەش مانگی رابردووی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەری بڵاو کردەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، بەشی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ئاماری شەش مانگی رابردووی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەری بڵاو کردەوە.

بەپێی ئامارەکە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لە شەش مانگی رابردوو 586 تۆمەتبار دەستگیرکراون، 292 تۆمەتبار سزا دراون و 294 تۆمەتباریش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاماری شەش مانگی رابردوو کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر بەمجۆرەی خوارەوەیە:

586 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

292 تۆمەتبار سزا دراون.

294 تۆمەتبار لە ژێر لێکۆڵینەوەن.

358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە کە لە ماددەکانی هێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکهاتوون.

952 حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

هەروەها دەستبەسەر دوو ملیۆن 650 هەزار دینار،63 هەزار دۆلار و 100 هەزار یۆرۆی ساختەگیراوە.

Back to top button