هێزێكی چەكداری پەكەكە پێشمەرگەیەكیان رفاند

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەمڕۆ كاتژمێر 11:30 پێشنیوەرۆلە گوندی زارگەلی بناری قەندیل كادیرێكی پارتی كە پێشمەرگەیە لە لیوای 7ی پیادەی سۆران و خەڵكی گوندی خانەقایە لەسنوری ناحیەی وەرتی لەلایان گروپێكی چەكدار كە رێگادا پازگەیان داناوەو زانیویانە پێشمەرگەیە رفاندوویانە.
 
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە خواكوڕكی راگەیاند ئەمرۆ كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ، لەگوندی زارگەلی بناری قەندیل هێزێكی چەكداری دەمامكداری پەكەكە، پازگەیەكیان داناوە و ئەو پێشمەرگەیە ویستوویەتی بگەرێتەوە، بۆ ماڵەوە لە پازگەكە دەستگیر دەكرێت و دەرفێنرێت.
 
ئەو سەرچاوەیە ئەوەش ئاشكرا دەكات كە كەسی رفێنراو، ناوی ( عەلی وسو) و كادیری پارتی دیموكراتی كردستانە و پێشمەرگەیە لە بەشی راگەیاندنی لیوای 7ی پیادەی سۆڕان و خەڵكی گوندی خانەقایە لەسنوری ناحیەی وەرتێ لەكاتی تەواو بوونی ئەركی پێشمەرگایەتی گەراوەتەوە بۆ ماڵەوە لە سەر رێگا گروپێكی چەكداری دەمامكدار پازگەیان داناوە و كەزانیویانە پێشمەرگەیە دەستبەسەری دەكەن و دەیرفێنن.
شایانی باسە پێشتر پەكەكە لەشنگالیش زیاتر لە چوار پێشمەرگە رفاندوو تیرۆری كردن ئەمە بۆ چەندەمین جاری پەكەكە پێشمەرگە دەرفێنێت، دوا چەند رۆژێك بە تیرۆركراوی دەدۆزرێتەوە.
وێنەی پێشمەرگە رفێنراوەكەی زارگەلی
وێنەی پێشمەرگە رفێنراوەكەی زارگەلی
Back to top button