ئەگەری شەڕی ناوخۆیی عێراق لە ئارادایە و هەڕەشە لە مستەفا کازمی دەکرێت
لە دوای ئەوەی ژمارەیەک لە چەکدارانی ( کەتیبەکانی حزبوڵلا ) لە ناوچەی ” دۆرە ” لە بەغدا ، شەوی ڕابردوو لە لایەن دژە تیرۆری عێراقەوە دەستگیر کران ، دەست بە سەر شوێنی ئەو سەکۆمووشەکیانەدا گیرا کە بە نیاز بوون لە وێوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆردومان بکەن .
بەم بۆنەوە عەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی ( کەتیبەکانی حزبوڵلا ) لە تویتێکدا ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات و تۆمەتباری دەکات بە بەکرێگیراوی ئەمریکا و بەرپرس بوون لە کوشتنی قاسم سولەیمانی و بۆی دەنووسێت چاوەڕێی کاردانەوەی خێرای هەێزەکانمان بە