سلێمانی : حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاماری ئەمڕۆی لە بارەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ئاشکرا کرد .

 

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوتی لە بەیانییەوە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە 7 کەسی دیکە لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەست داوە .

 

تەمەنی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە نێوان 50 بۆ 80 ساڵیدا بوون. دوو تووشبوویان خەڵکی چوار قوڕنە و قەرەداخن و ئەوانی دیکە خەڵکی ناو سەنتەری سلێمانین.

Back to top button