گەندەڵی لە خاڵە سنوورییەکانی باشماخ و پەروێزخان گەیشتۆتە لوتکە

 

سەعد هەرکی جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە لێداوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات هەردووک خاڵی سنووری باشماخ و پەروێز خان  گەندەڵییەکانیان گەیشتۆتە ڕادەیەک کە بە چەند کاتژمێرێک بە 30 ملیۆن دۆلار دیار نامێنێت .

 

هاوکات سەعد هەرکی گوتی چەند کەسێک کە دەستیان بە سەر کۆمپانیاکاندا گرتووە وەها بێباکانە دزی و گەندەڵیان کردۆتە پیشە لە چەند کاتژمێردا 25 بۆ 30 ملیۆن دۆلار لە داهاتی ئەو سنوورانە دیار نامێنێت و لە سەتا چوار تا 10 ی ئەو داهاتە دەگەرێندرێتەوە خەزێنەی گشتی .

 

لە کۆتاییدا جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی دەڵێت لە سەردەمی شەڕی ناوخۆییشدا بەم شێوە داهاتی هەرێم بە تاڵان نەبراوەو زیاتر دیاردەی قاچاغچێتی و جەردەیی پێوە دیارە تا خاڵێکی سنووری و بازرگانی فەرمی

Back to top button