پەكەكە بە راگەیاندنی كانتۆنی شنگال وەڵامی هەرێمی كوردستان دەداتەوە
خواكوڕك
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكاریه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌تی و داوای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی شه‌نگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌كات له‌لایه‌ن ئاواره‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌وه، هێزه‌كانی په‌كه‌كه به ئاماده‌كاری بۆ راگه‌یاندنی كانتۆنێكی سه‌ربه‌خۆ و دابڕینی له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له شه‌نگال ئه‌مرۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن، كارده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له قه‌زاكه، و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن هاوكاریان بكات و وه‌ك گه‌لێكی سه‌ربه‌خۆ له كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق مافی سه‌ربه‌خۆییان پێبدات.
له راگه‌یانراوه‌كه‌ی ئه‌و گرووپه كه خۆیان به (یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه) ناساندووه هاتووه، ئه‌وان له‌ژێر پاله‌په‌ستۆی داواكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌و داوایه‌یان كردووه و چیدیكه نایه‌نه‌وێ به‌شێك بن له هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دووباره په‌نا بۆ حكومه‌تی عێراقی ده‌به‌ن.
پێشتر مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شه‌نگال رایگه‌یاندبووة به‌هۆی دروست كردنی ئاسته‌نگیه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناوچه‌كه دانیشتوانی شاره‌كه ناوتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، په‌كه‌كه رێكه‌نادات خزكه‌تگوزاریه‌كان به شاره‌كه بگه‌یه‌نرێت.