ناوچەی سەوز گەمارۆ دەدرێت

 

ھێزەكانی حەشدی شەعبی بە شێوەیەكی توند گەمارۆی ناوچەی سەوز دەدەن و لەگەڵ خۆیان جۆرەھا چەك بڵاو دەكەنەوە

 

ئەو ھێزانە بەشێوەیەكی تۆكمەو بێ پرسی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چواردەوری ناوچەی سەوز دەدەن و ھێزەكانی دژە تیرۆری عێراقیش دەستەوەستانن و توانای دور خستنەوەی ھێزەكانی حەشدی نییە

 

دوای دەستگیركردنی كۆمەڵێك چەكداری ھێزەكانی حزبوڵڵای عێراقی دۆخی ئەمنی عێراق ناجێگیرەو كازمی ھەڕەشەی لە گروپە میلیشیاكان كردووە كە خۆیان لە كاروباری دەوڵەت بەدوربگرن

Back to top button